Dec 23, 2016

ژیانی هیندییه‌ سوره‌كانی باكوری ئه‌مریكا له‌ 20 وێنه‌دا

ئاماده‌كردنی : خالد سلێمان

له‌وانه‌یه‌ ئێدوارد شیریف كورتیس نازناوێك نه‌بێت شتێكی گه‌وره‌مان پێ بڵێت، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ گه‌وره‌كانی هه‌مو كاتێك. ساڵی ١٨٦٨ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی له‌ ویسكۆنسن له‌ دایكبوه‌. له‌سه‌ره‌تادا وا ئاماده‌كرابو ببێته‌ فۆتۆگرافێكی بازرگانیی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و پێشكه‌وتنی له‌ پیشه‌كه‌یدا، چه‌ند ساڵێك له‌ سیاتڵ خۆی ئاماده‌ ئه‌كردو پراكتیكی ئه‌كرد. ساڵی ١٨٩٥ وێنه‌یه‌كی نه‌مری شازاده‌ ئه‌نجێلین، كچی گه‌وره‌ سه‌رۆكی خێڵی (دواموش)ی هیندییه‌ سوره‌كانی سیاتڵ ئه‌گرێت. 
له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ بێت كه‌ ئێدوارد كورتیس ئه‌كه‌وێته‌ ناو خۆشه‌ویستی كولتورو شێوازی ژیانی دانیشتوانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی باكوری ئه‌مریكا واته‌ هیندییه‌ سوره‌كان. ئیتر ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی پیشه‌یی بۆ گه‌ڕان له‌ ئالاسكاو مۆنتانا ته‌رخان ئه‌كات و تا ئه‌مڕۆ كاره‌كانی له‌ بواری فۆتۆ و دۆكۆمێنت و تۆماركردندا ناوبانگیان به‌ زیندویی ڕاگرتوه‌. 

ساڵی ١٩٠٦ كورتیس فه‌ندێكی باش بۆ دۆكۆمێنت كردنی ژیان نه‌ته‌وه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی كێشوه‌ری ئه‌مریكا وه‌رئه‌گرێت و زنجیره‌یه‌كی دۆكۆمێنتاریی كه‌ له‌ ٢٠ به‌ش پێكدێت له‌ ژێر ناونیشانی (هیندییه‌كان باكوری ئه‌مریكا) بڵاو ئه‌كاته‌وه‌. بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ له‌گه‌ڵ پاڵپشتی دارایی ج.پ.مۆرگان، كورتیس زۆربه‌ی باكوری ئه‌مریكا ئه‌گه‌ڕێت و ژیانی زیاتر له‌ ٨٠ خێڵی هیندییه‌ سوره‌كان له‌ ٤٠٠٠٠ هه‌زار وێنه‌د دۆكۆمێنت ئه‌كات.
 له‌و خۆشه‌ویستییه‌ گه‌وره‌یه‌دا كه‌ بۆ ژیانیان هه‌یبو، جگه‌ له‌ فۆتۆ كورتیس توانی هه‌زاران گۆرانی هیندییه‌ سوره‌كانیش تۆمار بكات، هه‌روه‌ها ده‌نگ و زمانی هه‌ندێكیان كه‌ له‌و ده‌مه‌دا كه‌س هیچی له‌ باره‌یانه‌وه‌ نه‌ئه‌زانی. له‌سه‌روی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی گۆرانی و ده‌نگ و زمانه‌وه‌، كۆرتیس توانی ئه‌فسانه‌و به‌سه‌رهات و ژیانی چه‌ندان له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناودارانه‌ی له‌ ڕێگادا توشی بون بنوسێت و بیانخاته‌ سه‌ر كاغه‌ز. كاره‌كانی كۆرتیس ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ كردینه‌وه‌ زیاتر له‌ باره‌ی دانیشتوانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی فێر بین و هه‌رگیز له‌ بیریان نه‌كه‌ین.       


No comments:

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...