Sep 30, 2013

حیساباتی ڕۆژ



خالد سلیمان

I
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بین كه‌ تێرۆر له‌ چركه‌ساتی سه‌رقاڵبوون به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه‌، زه‌فه‌ر به‌ كوردستان ده‌بات، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆك ده‌بین كه‌ به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیِشدا به‌چاوی حه‌ساسیه‌ت و ركابه‌ری سیاسییه‌وه‌ ته‌ماشای روداوه‌كه‌ی هه‌ولێر-ی كرد، نه‌ك به‌دیدێكی نیشتیمانییه‌وه‌ كوردستان له‌ حساباتی ڕۆژ بكاته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌.‫

II
ژنه‌ كاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌و قسه‌كردنیدا ده‌رباره‌ی هێڕشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر، به‌هه‌ستێكی گاڵته‌ئامێزه‌وه‌ داوا له‌ هاوڕێیانی ده‌كات بچن به‌رده‌ركی سه‌را بگرن له‌ سلێمانی، چونكه‌ ده‌سه‌ڵات له‌م چركه‌یه‌دا سه‌رقاڵه‌ به‌ هه‌ولێره‌وه‌. ئه‌و خاتوونه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵژاردنه‌كاندا ده‌ربچوایه‌و ببایه‌ته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان كاری سیاسی و به‌شداری كردنی له‌ ته‌شریعاتی په‌رله‌ماندا له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو، هه‌وڵیر به‌داگیركراو وه‌سف ده‌كات، سه‌یره‌ له‌ كوردستاندا سیاسی واشمان هه‌یه‌.‬
‫III
تێرۆر پێش ئه‌وه‌ی پێویستی به‌دڵ و گۆشت و ڕووح هه‌بێت تا بیانكاته‌ باروود و بیانته‌قێنێته‌وه‌، پێویستی به‌ ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌. تا ئێستا وه‌ك تاكێكی ئه‌م كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ئه‌و ژینگه‌یه‌ بۆ ڕێكخراوه‌ تێرۆریستیه‌كان دروست بووه‌.‬

‫IX
 قاعیده‌ له‌و شوێنانه‌ی وا كاریان تێدا ده‌كات و ده‌یانكاته‌ ژینگه‌ی خۆی، به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌ ئه‌زمه‌ی سۆسیۆ-ئابووری و مه‌زهه‌بی و فه‌راغی سیاسی دبه‌ستێت.‬ پێم وایه‌ تا ئێستا له‌ كوردستاندا له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند حزبێكی ئیسلامی ئاراسته‌ جیاجیاو ژینگه‌یه‌كی ئیسلامی سیاسی كراوه‌  به‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی باوه‌ڕهێنانی یه‌كجاری به‌ دیموكراسیه‌ت و خۆشاردنه‌وه‌ له‌ ناو پاڵتۆكه‌ی "سه‌ید قوتب"دا، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ به‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا زاڵ نه‌بوون و ژینگه‌ی قاعیده‌  له‌ كوردستاندا دروست نه‌بووه‌.
‫XI
له‌ كوردستان هه‌ر ڕووداوێكی له‌ ناكاو ڕوو ده‌دات، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بایی ئه‌وه‌ی پێیانه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌شیان بۆ لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان پێیه‌. له‌ ڕوداوه‌كه‌ی هه‌ولێردا قوربانی تریشمان هه‌بوو، ئه‌وانیش ڕۆژنامه‌نووسان بوون كه‌ به‌سه‌ر خوێناییه‌وه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی "تی ڤی" یه‌كان بینیمانن، به‌ڵام به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.
XII‬
 ‫له‌ناو خوێنه‌ران و به‌كار هێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، له‌پاڵ كولتوری "حه‌ساسیات"دا، ركابه‌ری و ململانێی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها دنیابینی لۆكاڵیانه‌، له‌ چركه‌یه‌كدا بوونه‌ باكگراوندی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر و له‌بری قسه‌كردن له‌سه‌ر تێرۆرو ره‌هه‌نده‌كانی و ژینگه‌و مۆڵگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی، به‌شێكی زۆری قسه‌و گفتگۆكان له‌ "حه‌ساسیات"دا كۆبوه‌وه‌. ئه‌مه‌شیان هه‌ر ده‌چێته‌ ناو حساباتی رَۆژه‌وه‌.

2 comments:

Anonymous said...

HI kak Khalid, first of all, I disagree with you regarding what you have written! My perspective is way different than yours.

"ئه‌وه‌نده‌شیان بۆ لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان پێیه‌. له‌ ڕوداوه‌كه‌ی هه‌ولێردا قوربانی تریشمان هه‌بوو"

I surprised as I glanced over this statement. You are a journalist and a successful writer, then you might know that beating Hevidar can not be paralleled to talk upon as the terror attack! That is to say, beating and attacking the press is something normal, it takes place everywhere. As I know, Hevidar wants to video clip the targeted-area soon after the first blowout. This is folly because security guys have studied that there might second and third explosions as the first one is done. So, that is why Hevidar been attacked.

Overall, this article does not take my attention and does make me to go beyond borders!

Second, this style of Kurdish writing is not recommended as some experts have seen! "It is disaster to change the style of such a writing that been practiced for years! How could be this? And, the structure is weak and feeble." they say.

All an all, I wish to read the best out of your website. And, I wish you do not get upset by my words, accept me and my ideas please as I have accepted yours.

Kind Regards,
Nour

Khaled Sulaiman said...

Hi Nour, Many thanks for your comment. It's my big pleasure to publish any reaction or comment on my articles

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...