Sep 2, 2013

هەژاریی ئەقڵ دەکاتە نێچیرێکی پڕوکاو

ئەمڕۆ (٢ سێپتامبەر ٢٠١٣)
توێژینەوەیەکی زانستی پزیشکی نوێ دەگاتە ئەنجامی ئەوەی کە هەژاری عەقڵ لە بن دێنێت و دەیکاتە   نێچیرێکی پڕوکاو. پسپۆری ئابووری لە زانکۆی (وارویک)ی بەریتانی مانی ئەناندی کە سەرپرشتیاری  توێژینەوەکەیە دەڵێت: ئەو غەمانەی باری مرۆڤ قورس دەکەن لە پێناو گەڕانی بێوچاندا بەدووای پاروە نان و دابین کردنی پێداویستیەکانی خێزانەکەیدا، هەڕەشە لە بیرکردنەوەی ڕاست و ڕەوان و لۆژیکی دەکەن. 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرقاڵی هەژاران نەک دەوڵەمەندەکان، بە غەمی داراییەوە تواناکانی بەسەر بیرکردنەوەی لۆژیکیدا کەم دەکاتەوەو توشی دڵەڕاوکێی دەکات و لە ئەنجامیشدا ڕیژەی زیرەکی ١٣ خاڵ لە ڕێژەی گشتی زیرەکی بێتە خوارەوە.
لە هەوڵێکیشدا بۆ بەستنەوەی پارە بە بیرکردنەوەی ساغ و سەلامەتەوە، توێژەرەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە دووای دەسکەوتنی بڕێک پارە تواناو بەهرەی بیرکردنەوە لای هەژارەکان باشتر بووە لە کاتێکدا نەبوونی ئەو پارەیە توانای بیرکردنەوەی ساغ و سەلامەتیان لە ماوەی کورت خایەندا دەپڕوکێنێت.
ئەو داتایانەی توێژینەوەکە دەیانخاتە ڕوو ئەو دەردەخەن کە ئەندێشەی هەژاران لە بەر بارگرانی و قەیرانی دارایی دووبارە بوەوە، بە بەراورد لە گەڵ دەوڵەمەندەکاندا کە گرفتی لەو جۆرەیان نیە، دەبێتە هۆی تۆمارکردنی رێژەی کەم لە تاقیکردنەوەکانی زیرەکی و بیرکردنەوەی.
 بەپێی زانیاریەکانی بەنکی نێودەوڵتیش، لە ساڵی ٢٠١٠ دا رێژەی ٢٠٪ دانیشتیوانی جیهان لەو پەڕی هەژاریدا دەژین و خەرجی ڕۆژانەیان دۆلارێک و ٢٥ سەنت تێپەڕ ناکات.

No comments:

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...