Sep 3, 2012

خانمی یەکەمی ئەمریکا لەسەر بەرگی گۆڤارێک بەسینگی ڕووتەوە


هونەرمەندێکی شێوەکار بەناوی کارین پێرشێرۆن دانیێل خانمی یەکەمی ئەمریکا میشێل ئۆباما دەخاتە ناو جەرگەی سیجالێکی هونەری و سیاسییەوەو بەسینگی ڕووتەوە وێنەی دەکێشێت و گۆڤاری (دۆ فوێرا دو سێری)یش لەبەرگی یەکەمدا بڵاوی دەکاتەوە.  هونەرمەندەکە میشێل ئۆبامای خاوەن ناسراوترین جلوبەرگی بۆنەی شەوان (فساتین السهرات) وەک کۆیلەیەک وێنە کێشاوەو دوور نیە ئەم وێنەیە ببێت مایەی سیجالێکی سیاسی گەورە، بەتایبەتی ئەم تابلۆیە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەند (ماری گیمین بێنوا) بەناونیشانی پۆرترێی کۆیلەیەک. ئەم تابلۆیەش کە کارین پێرشێرۆن دانیێل سەری میشێل ئۆبامای لەسەر داناوە یەکەم ئەزمونی هونەرمەند  نیەو تا ئێستا لێدی دیانا و شاژن ئێلیزابێتی دووەم و باراک ئۆباماش بونەتە بابەتی تابلۆکانی.


No comments:

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...