Jul 21, 2012

سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هه‌فتانه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌


خه‌ندان –


له‌ راپۆرتێكی گۆڤاری هه‌فتانه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌؛ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی رانیه‌ دوو پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام دواتر ساغ بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌ و ئه‌و ئه‌ندامه‌ ته‌نها وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی یه‌ك پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌.



خالید سلێمان، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هه‌فتانه‌ كه‌ ده‌زگای‌ خه‌ندان ده‌ریده‌كردو له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا داخرا، رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ پێكهات و به‌دواداچونیان كرد، له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتنه‌ ئه‌و راسپارده‌یه‌ی كه‌ "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی رانیه‌ وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌نها یه‌ك پارچه‌ زه‌وی له‌ ڕانیه‌ وه‌رگرتوه‌و ناوی به‌هه‌ڵه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ڕٍه‌سمیه‌دا هاتوه‌ كه‌ گۆڤاره‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.


ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "هه‌فتانه‌"
دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 15/8/2010 له‌ ژماره‌ (108)ی گۆڤاری هه‌فتانه‌ كه‌ له‌ مانگی ته‌موزی ساڵی 2011 به‌یكجاری داخرا، ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاره‌وانیه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا بڵاو بوه‌وه‌، له‌ئاستی حكومی و حزبی و داواكاری گشتی پارێزگای سلێمانی ئه‌و كه‌یسه‌ جوڵێنراو لیژنه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا. دیاره‌ وه‌ك گۆڤاری هه‌فتانه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌مان وتوه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی حكومیمان بڵاوكردوه‌توه‌و مه‌به‌ستمان نه‌بوه‌ ناوی هیچ به‌ڕێزێك بزڕێنین و له‌هه‌مان كاتیشدا ڕونكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانمان بڵاو كردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆمان پیشانداوه‌ بۆ ملكه‌چ بون له‌به‌رده‌م بڕیاره‌كانی یاساوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ كه‌ ئێمه‌ ڕای خۆمان له‌سه‌ر نه‌وتوه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان له‌سه‌ر بڵاو كردوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێز كاك "محمه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ڕانیه‌ له‌ ساڵی (2000-2003) یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناوی له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا هاتبو، كه‌ گوایه‌ دوو پارچه‌ زه‌وی له‌ سه‌ید سادق و كۆیه‌ وه‌رگرتوه‌. به‌ڵام به‌ڕێزیان په‌نایان برده‌ به‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ پێكهاتبو بۆ كه‌یسه‌كه‌و یه‌كلاكرنه‌وه‌ی. له‌ كۆتایدا لیژنه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێز "محمه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین" وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌نها یه‌ك پارچه‌ زه‌وی له‌ ڕانیه‌ وه‌رگرتوه‌و ناوی به‌هه‌ڵه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ڕٍه‌سمیه‌دا هاتوه‌ كه‌ گۆڤاره‌كه‌ی ئێمه‌ بڵاوی كرده‌وه‌. ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڤاری هه‌فتانه‌ داخراو له‌ كاتی خۆشیدا به‌رپرسیار نه‌بوه‌ له‌و هه‌ڵه‌یه‌داو ته‌نها وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوه‌و بڵاوی كردوه‌توه‌ به‌پێویستی ده‌زانین به‌ناوی هه‌فتانه‌وه‌ داوای لێبوردنی لێبكه‌ین و نمونه‌ی هه‌ر زۆر بێت.

خالد سلێمان
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "هه‌فتانه‌"ی پێشوو
(15ی ئابی 2010 دوا ژماره‌ی لێده‌رچوو)

21/7/2012

No comments:

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...