Jul 17, 2010

سێ سەد گوڵی سوور

سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە
دەترسێنی
ئێمە
ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه‌
...لە كۆڕی عاشقاندا
سەمامان نەدەكرد
......
لەناو
كۆڕی عاشقان بەشادی سەماكردن
پەردە
لەسەر بەساتی عافیەت هەڵگرتن
به‌
ده‌ستی خۆمان سه‌ری بڕاومان
لە
یەك به‌ یەكی كوچه‌ و كۆڵانەكان گەڕان
...**...
ده‌نوڕمه‌

هەرشوێنێك خوێناویە
لەخوێنی باڵنده‌یه‌ک گوڵێك رەنگی گرتووە
لەماته‌می

گوڵ باڵنده شیوەن دەكات و گوڵیش
لەداخی دڵی باڵنده داخیان ئاوێتەی
یه‌کتر
بووە
فانۆسی هەزار مه‌شخه‌ڵه‌، بەڵام لەناو «با»دا
دەسوتێت و
سەرمەستە
و ئاڵوواڵایە
واتا ئەوەی بەفرمێسك و شیوەن خۆت ونی نەكەی
هەرشتێك
لە عەشقەوە بگات شیرینە
...***...
لەناو ئاگر و خوێندا باڵندە
لەشەقەی
باڵ دەدات
بەرەو لوتكەی ماڵ لەشەقەی باڵ دەدات
ئەمشەو كە
مانگ
سەرلەنوێ‌ هەڵهاتەوە
دێت و با لەو دیوی دەرگا دەدا
چڵێكی
سەوز لەناو
دڵمدا دەنێژێ
مانگەشەو شەونمی بەسەردا دەبارێنێ‌
سەدان
دارستان
بەیانی لە هەوادا دەبوژێتەوە
خۆریش تیشك بەشاخەكانی
دەداتەوە
***
شیعر: محەمەد ئیسفەهانی
ئاواز: هومەن دیپارسو.

له‌فارسیه‌وه‌: شۆڕش مسته‌فا

No comments:

Featured Post

ندرة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث ...